فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازاد کرانی دوو هاووڵاتیی بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندانی ناوەندیی بۆکان
هەینی ۲۱-۱۰-۱۴۰۳   |  10-01-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “هێمن بەهرامی” و “سۆران ئەرشەد” خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ئازاد کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێمن بەهرامی تەمەن ٣٦ ساڵ و سۆران ئەرشەد خەڵکی ئاوایی گڵۆڵانی سەروو، لە رێکەوتی ٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ ، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی ڕژیم” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کرابوون.