ئازاد کرانی کیانووش چراغی بەدوای ١٤ مانگ دەستبەسەر بوون لە زیندانی دەڕەشار
شەممە ۲۷-۰۲-۱۴۰۴   |  17-05-2025

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٤، کیانووش چراغی هاووڵاتیی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی دێهلوڕان دوای هەڵپەسێردرانی حوکمەکەی، لە زیندانی دەرەشار، ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کیانووش چراغی پێشتر لە دۆسیەیەکی نوێدا کە بۆی کرابوویەوە، تۆمەتی وەکوو ”پڕوپاگەندە دژی نیزام”، ”بێ ڕێزی بە هێزە ئەمنییەکان” و ”بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە” خراوەتە پاڵی کە ئەگەر حوکمی بۆ دەربچێت ئەوا سزا هەڵپەسێردراوەکەی دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی شەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ دوای بانگکرانی بۆ دادگای ئیلام دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانەکەی، سەرەتا بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام و لەوێشەوە بۆ زیندانی ناوەندیی دەڕەشار گواسترابوویەوە.