فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئاستی توندوتیژی و پێشێلکردنی مافی ژنان لە عێراق
چوارشەممە ۲۳-۱۲-۱۴۰۲   |  13-03-2024

پەیمانگەی جۆرج تاون بۆ ژنان و ئاشتی و ئەمنیەت، چوارەمین لێکۆڵینەوەی کە لە ١٧٧ وڵاتدا ئەنجام داوە، بڵاوکردەوە. بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکە هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ژنان و رۆڵیان لە بەدیهێنانی ئاشتی و بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی و گەشەپێدان و بەهێزکردنی پێگەی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە وڵاتەکانیان کراوە.
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە یەکێک لە خراپترین ناوچەکانی جیهان دادەندرێت لە هەڵسووکەوت لەگەڵ بارودۆخی ژنان. لە لیستەکەدا ناوی عێراق لە پلەی ١٦٨ دێت، واتە لە ریزی هەرە خراپترین وڵاتەکاندایە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی و، پێشێلکردنی مافەکانی ژنان بە تایبەتی.
بەرزبوونەوەی ئاستی پێشێلکارییەکان لە عێراق دەگەڕێندرێتەوە بۆ بەهێزبوونی هێزە سەربازییە نافەرمییەکان و گرووپەکانی دژە پرۆسەی دیموکراسی، کە بوونەتە هەڕەشە لەسەر بارودۆخی ژنان. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، ئەو هێزانە هەڕەشە لە پێشکەوتنەکانی ئەم دەیان ساڵە دەکەن کە بۆ چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ وەدیهێندراون.
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکەی پەیمانگەی جۆرج تاون بۆ ژنان و ئاشتی و ئەمنیەت، لەو وڵاتانەی کە لە لیستەکەدا لە ریزبەندی خراپترین وڵات پۆڵێنکراون، لە هەر پێنج ژن، ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە رووبەڕوی توندوتیژی خێزانی دەبێتەوە، هەروەها لە هەر ١٠ ژن، شەشیان روبەڕووی قەیرانەکانی ژیانکردن و هەژاری دەبنەوە و، لە تێکڕای ١٠٠ هەزار لەدایکبووندا، ٥٤٠ دایک بەهۆی کەمتەرخەمی رێکارەکانی تەندروستییەوە، گیانیان لەدەست دەدەن.