فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئاسۆشەیتێدپرێس هێرش بۆ سەر پەدافەندی ئاسمانی لە ئێسفەهانی پشتڕاست کردەوە
سێشەممە ۰۴-۰۲-۱۴۰۳   |  23-04-2024

هەواڵدەریی ” ئاسۆشەیتێدپرێس” لە ڕاپۆرتێکی لێکۆڵینەوەییدا بە پێی وێنە ماهوارییەکان پشتڕاستی کردەوە کە پەدافەندی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی لە کاتی هێرشی ئەم دواییانەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێسفەهان کەوتووەتە بەر لێدان.
ئەو هەواڵدەرییە نووسیویەتی، وێنە ماهوارییەکان کە ڕۆژی دووشەممە ٣ی گوڵان گیراون، ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل کە ناوەندی ئێرانی کردووەتە ئامانج، بەر سیستمی ڕاداری پەدافەندی ئاسمانیی دروستکراوی ڕووسیە کەوتووە، ئەمەش بە پێچەوانەی ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی هەر چەشنە زیانێک ڕەت دەکاتەوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، “هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پەدافەندی ئێس ٣٠٠ کە پێدەچێت هێرشێکی زۆر سنووردار بووبێت، بە بەراورد لەگەڵ هێرشی دڕۆنی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامی زیانێکی زۆر زیاتری هەبووە و ڕەنگە هەر ئەمە هۆکارێک بێت کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی تەنانەت عەلی خامنەیی هەوڵی ڕەتکردنەوەی وردەکاری و کاریگەریی ئەم هێرشە بۆ سەر خاکی ئێران دەدەن.