فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئاشكرابوونی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌هسا ئه‌مینی یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد
یەکشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۱   |  02-10-2022

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌زبه‌ر، گرووپی هاكه‌ری بەکدور (Backd0or) زانیارییه‌كانی له‌سه‌ر فه‌رمانده‌یی و تیمی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مه‌هسا ئه‌مینی كه‌ پێكهاتبوون له‌ دوو پیاو و دوو ژن ئاشكرا كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و گرووپه‌ هه‌كه‌ره‌، سه‌روان”عه‌نایه‌تۆڵڵا ڕه‌فیعی” ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ و له‌ دایكبووی شارستانی “خودابه‌نده‌”ی سه‌ر به‌ ئوستانی زه‌نجان وه‌كوو فه‌رمانده‌ی تیم، گرووهبان یه‌كه‌م “عه‌لی خوشنام وه‌ند” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی كوهده‌شتی لوڕستان، ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ “مه‌هسا”ی گواستۆته‌وه‌ نێو ئۆتۆمبێلی گه‌شتی ئێرشاد، “په‌ره‌ستوو سه‌فه‌ری” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و خه‌ڵكی كرمانشا، كه‌سێكه‌ كه‌ پێشی به‌ مه‌هسا ئه‌مینی له‌ سه‌ر شه‌قام گرتووه‌ و “فاتمه‌ قوربان حسێنی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ مه‌هسای ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.