فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئامادە بوونی بەشێک لە بنەماڵەی گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژنژیانئازادی لە سەر گڵکۆی سارینا ساعدی
سێشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۳   |  29-10-2024

ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەزاڵوەر، بنەماڵەی سارینا ساعدی لەگەڵ کۆمەڵێک لە بنەماڵەکانی گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی، لە دووهەمین ساڵوەگەڕی قەتڵی حکومەتی سارینا ساعدی سەردانی مەزارەکەیان لە بەهەشت محەممەدی کرد.
سارینا ساعدی مێرمنداڵی تەمەن ١٦ لە رێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزاییەکان بە قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە گەرەکی نایسەری سنە، بە لێدانی باتۆم لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە بریندار بوو و دوای ڕۆژێک لە نەخۆشخانەی تەوحیدی ئەمشارە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەستدا.