ئاماری ئاوارەبووانی ئۆکراینی گەیشتە ٢ میلیون کەس
سێشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۰   |  08-03-2022
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەشەممە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە ئاوارەبوونی ٢ میلیون هاووڵاتی ئۆکراینی بۆ وڵاتانی دراوسێی ئۆکراین و باقی وڵاتانی ئوروپایی کردووە.
شایانی باسە لە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەشەممەدا ئاماری ئاوارەبووان ١میلیون و ٥٠٠هەزار کەس بوو، و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٥٠٠ هەزار کەسی تر بەو ئامارە زیاد بووە و سەرجەم بە ٢میلیون کەس گەیشتووە.