ئاماری ئاوارەبووانی شەڕ لە ئۆکراین گەیشتە ١میلیون و ٢٥٠ هەزار کەس
شەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۰   |  05-03-2022
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ڕایگەیاندووە، لە کاتی دەستپێکی شەڕی ئۆکراینەوە هەتا ئێستا، واتا لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا، ١میلیون ٢٥٠ هەزار هاووڵاتی ئۆکراینی ئاوارەبوونە.
بە پێی زانیارییەکان لە ماوەی ئەم ١٠ڕۆژەدا، خەسارێکی مادی بەرفراوان گەیشتوۆتە هاووڵاتییانی ئۆکراینی، بە جۆرێک کە بەشێکی زۆر لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە بە تەواوەتی بە هۆی بۆمباران و شەڕەوە خاپوور کراوە.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ئاماژەی بە گیانلەدەستدانی ٣٣١ هاوولاتی مەدەنی، لەوانە ١٩ منداڵ و بریندار بوونی هەزارن کەس لە خەڵکی مەدەنی ئۆکراین کردووە.