فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئاماری ئاوارەکانی شەڕ لە ئۆکراین لە هەڵکشاندایە
چوارشەممە ۱۱-۱۲-۱۴۰۰   |  02-03-2022

ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران رایگەیاند، ” ئاماری ئاوارەکانی شەڕ لە ئۆکراین ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ لە هڵکشاندایە و لە ماوەی ئەم هەشت ڕۆژەدا ٧٠٠هەزار هاوولاتی ئۆکراینی، ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ بوونە. شایانی باسە ڕۆژی سێشەممە لەسەر بڕیاری بەرپرسێکی باڵای ڕوسیە ئاستی شەڕەکە چڕوپڕتر کرایەوەو ئەمەش بۆتە هۆی کوژران و بریندابوون و هەروەها ئاوارە بوونی خەڵکێکی زۆری بێ تاوان لە ئۆکراین. ئەو راگەیاندنەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتێکدایە کە تا ڕۆژی دوشەممە٩ی ڕەشەممە، ٥٠٠هەزار ئۆکراینی ئاوارە بوون، بەڵام لە ڕۆژی سێشەمەدا واتا لە ماوەی یەک ڕۆژدا ٢٠٠هەزار کەسی تر ئاوارەبوون و سەرجەم ئاواربووەکان گەیشتە ٧٠٠هەزار کەس.