ئانیشا ئەسەدوڵاهی، مامۆستا، چالاکی کرێکاری و وەرگێڕی فەرمی سەندیکای کرێکارانی ئوتوبوسڕانی و زیندانی سیاسی، بە هۆی وتنەوەی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” مافی چاوپێکەوتنی لێ زەوت کرا.
شورای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران ڕایگەیاند کە ئانیشا لە دوو حەوتووی ڕابردووەوە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیانی بەندی ژنانی ئێڤین بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەنووسەوە لە بەشی هەواخۆری زیندان کۆ بوونەتەوە وبۆ پشتیوانی کردن لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی بەندکراو و ناڕازیانی دەستگیر کراو لە پێوەندی بە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ١٤٠١ دروشمی “ژن، ژیان، ئازاد”یان وتوەتەوە.
دوای ئەم هەوڵە ناڕەزایەتییە، لەم حەوتووەدا ئانیشا ئەسەدۆللاهی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و هاوسەرەکەی کەیوان موهتەدی، بەپێچەوانەی ڕێسای زیندان بێبەش کراوە.
کەیوان موهتەدی بە تۆمەتی پشتیوانی کردن لە ڕێکخراوە سەربەخۆ پیشەییەکان سزای پێنج ساڵەی زیندان تێپەڕ دەکات و هەروەها ئەنیشا ئەسەدوڵاهی لە سەرەتای مانگی گەلاوێژدا بۆ تێپەڕاندنی سزای پێنج ساڵ و هەشت مانگەکەی لە زیندانی ئێڤین دەستبەسەرە.