
ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتیی ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی ٨٠ هه‌زار كه‌س بەهۆی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی لە پارێزگای سوه‌یدا له سوورییە، شوێن و ناوچه‌كانیان به‌جێ هێشتووه و ئاواره بوون.
ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتیی ڕوونی كردووه‌ته‌وه، لە ٢٢ی پووشپەڕەوە هەتا ئێستا، ٧٩ هەزار و ٣٣٩ کەس له سوه‌یدا ئاوارە بوون، کە ته‌نیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپەڕ، ٢٠ هه‌زار و ١٩ كه‌س ئاواره بوون. ئه‌و ڕێكخراوه‌یە ئاماژەی بەوەش کردووە، خزمەتگوزارییەكانی کارەبا و ئاو له پارێزگای سوه‌یدا به ته‌واوی نه‌ماون. هاوكات کەمی سووتەمەنی وایكردووه، گواستنه‌وه په‌كی بكه‌وێت و نه‌توانرێت خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌كه بگوازرێنه‌وە. جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤وە، شەڕ لە نێوان هێزی درووزەکان و بەدەوییەکان، لە پارێزگای سوەیدای سوورییە سەری هەڵداوە و ڕۆژی هەینی بۆ پێنجەمین ڕۆژ لە چەند ناوچەیەک شەڕ بەردەوام بووە.