ئاوارە بوونی ٧٠ هەزار کەس لە بەرازیل بەهۆی هەستانی لافاو
یەکشەممە ۱۶-۰۲-۱۴۰۳   |  05-05-2024
دەسەڵاتدارانی هەرێمی “ڕیۆگراندی” لە باشووری بەرازیل ڕایانگەیاندووە، بەهۆی هەستانی لافاو لەم ناوچەیە زیاتر لە ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون.
دەسەڵاتدارانی ڕیۆ گراندی باسیان لەوەش کردەوە، جگە لە گیان لەدەستدانی ئەو ٥٠ کەسە، نزیکەی ٨٠ کەسی دیکەش بەهۆی لافاوەکە بزرن، زۆرینەی ئەو کەسانەشی ئاوارەبوون ڕوویان لە ئاڕژانتین و ئۆرۆگۆئە کردووە. شایانی باسە، ٣٠٠ شار و شارۆچکە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە. سەرجەم ناوچەکانی نیشتەجێبوون ژێرئاو کەوتوون، هاوکات ڕێگاوبانەکان وێران بوون و پردەکانیش بەهۆی لافاوەکەوە تێکچوون، زیانەکانی مرۆیی و ماددی زۆرن و بە تایبەتی لە ناوچەی ناوەڕاستی وڵاتەکە.