ئاگرتێبەردانی بە سەدان ژن لە زیندانێکی کۆنگۆ
پێنجشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۳   |  06-02-2025

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی کۆماری کۆنگۆ ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، ڕۆژی ٦ی ڕێبەندان، کاتێک ژنانی بەندکراو لە زیندانی “مۆنزینزی” لە شاری غوما، هەوڵی ڕاکردنێکی بە کۆمەڵیان داوە، لە لایەن یاخیبووانی بزووتنەوەی “ئێم 23″وە دەستدرێژیی سێکسیان کراوەتە سەر و دواتر هەموویان بە زیندوویی سووتێنراون.
هاوکات جێگری سەرۆکی هێزی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری غوما ڕایگەیاندووە، بە هەزاران بەندکراوی پیاوی ناو زیندانەکە توانیان هەڵبێن، بەڵام بەشی ژنانی زیندانەکە ئاگری تێبەردرا و لە ئەنجامدا بە سەدان ژن بە زیندوویی سووتان.