فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئاگردانی بنکەیەکی بەسیج لە گوندی بێورانی سەردەشت
شەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۱   |  12-11-2022

ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەزەڵوەر، دوای ناشتنی تەرمی “هێمن هەمزە” کە بە دەستی هێزەکانی ڕژیم لەو گوندە گیانی بەختکرد، خەڵکی داخ لە دڵی بێوران و ناوچەکە هێرشیان کردە سەر بنکەی بەسیجی ڕژیم لەو گوندە و ئاگریان دا. لەو هێرشەی خەڵکی شۆڕشگێڕی ناوچەدا، بنکەکە بە هەموو کەلوپەلەکانیەوە لە ئاگردا سووتا و هێزەکانی ڕژیم لە بنکەکەوە تەقەیان لە خەڵک کرد.
خەڵکی ئازادیخوازی ناوچەی بێوران، هاوکات لەگەڵ هێرش بۆ سەر ئەو بنکەیەی ڕژیم، ماشینێکی هێزەکانی ڕێژیمیان ئاگر دا.