شەوی دووشەممە ٩ی خەزەڵوەر، لاوانی شۆرشگێری شاری سەقز، ناوەندی ناردنی پارازیتی کۆماری ئیسلامی لەو شارەیان ئاگر تێبەردا، ئەو ناوەندە بەردەوام پارازیتی دەناردە بۆشایی ئاسمان بۆ ئەوەی کاناڵە تلویزیۆنییەکان بشێوێنێ و بارودۆخی ئاخێزی جەماوەری خەلکی ئێران پیشانی دەرەوە نەدرێ، بەڵام خەڵکی قارەمانی ئەو شارە ئاگریان لەو ناوەندە بەردا و بە داگیرکەرانیان پیشان دا هیچ بەربەستێک ناتوانی ڕێگە لە ئازادی بگرێ.
کۆماری ئیسلامی، وێڕای پچڕاندنی ئینتێرنێت و فیلتێتر کردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە ڕێگەی پارازیتەوە دەیهەوێ کاناڵە تەلویزیۆنییەکانیش دابخا و بە ناردنی پارازیت لەو ناوەندەوە بۆ بۆشایی ئاسمان بۆ ماوەیەک پارازیت بخاتە سەر ئەو دەنگوڕەنگانەی کە ڕووماڵی خۆپیشاندانەکان دەکەن و جینایەتەکانی ڕژیمی ئیسلامی بۆ هەموو جیهان ئاشکرا دەکەن، بەڵام خەڵکی وەگیان هاتووی سەقز ئەو ناوەندەیان ئاگر تێبەردا و نیشانیان دا کە ڕژیم ناتوانێ لەهیچ ڕێگەیەکەوە بەربەست دروست بکات بۆ درێژەی ئەم ئاخێزە شۆرشگیرانەیە.