فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی باتری سازی لە سێئول
دوشەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۳   |  24-06-2024

ڕۆژی دووشەممە ٤ی پووشپەڕ، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کارگەیەکی باتری سازی لە باشووری شاری سێئول، ٢١ کرێکار بزر بوون و کرێکارێکیش گیانی لەدەستداوە.
جێگای ئاماژەیە، ئاگرەکە لە کارگەیەکی باتری لیتیۆمی سەر بە کۆمپانیای “ئاریسێل” لە شاری هواسیۆنگ کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە. شایانی باسە، لەئەنجامی ئەم ئاگر کەوتنەوەیە، کرێکارێک گیانی لەدەست داوە و کرێکارێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە، هەروەها دوو کەسی دیکەش بە سووکی بریندار بوون. بە گوتەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، لانیکەم ٢١ کرێکار لەناو باڵەخانەکەدا گیریان خواردووە. کاتی کەوتنەوەی ئاگرەکە ٦٧ کرێکار لەو کارگەیەدا بوونە، کە تاوەکو ئێستا ٢١ کرێکار بزرن و  ترسی ئەوە هەیە ژمارەی مردووەکان زیاتر بێت.