ئاگرگرتنی کەشتییەکی هەڵگری ماددەی میتانۆل لە بەندەری دێر لە بووشێهر
چوارشەممە ۲۱-۰۳-۱۴۰۴   |  11-06-2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئاگر لە کەشتییەکی هەڵگری ماددەی میتانۆل لە بەندەری “دێر” لە پارێزگای بووشێهر لە باشووری ئێران کەوتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنای سەر بە ڕژیم بڵاوی کردەوە، ئاگرەکە لە کەشتییەکی بە میتانۆل بارکراوی سەر بە کۆمپانیای پترۆکیمیایی کاوە لە بەندەری دیر لە بوشەهر کەوتووەتەوە، کە بە گوتەی بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی پزیشکی لە پارێزگای بووشێهر، تا ئێستا بەهۆی ئەوە ڕووداوە سێ کەسی گیانیان لەدەست داوە و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. حەسەن موسەوی بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی پزیشکی لە پارێزگای بووشێهر، وتی: ڕووداوەکە کاتژمێر 11:30 خولەکی پێشنیوەڕۆ ڕووی داوە و ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانییەکان بەرزبێتەوە.