ئاگر تێبەردانی ژنێکی لاو لە شاری مەریوان
یەکشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۱   |  29-01-2023
ڕۆژی دووشەممە ٣ی مانگی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی “نگین ڕۆستەمی” خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی گوندی “نێ”ی مەریوان، لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەردرا.
هەواڵنێرییەکان لەسەر زاری نێگین ڕۆستەمی ڕایانگەیاندووە، ئەم ڕووداوە لە لایەن پیاوێکی کورتە باڵاوە کە ڕووخساری داپۆشاندووە ئەنجام دراوە و لە رێگەی بەکارهێنانی بەنزینەوە هێرش کراوەتە سەر نێگین ڕۆستەمی. شایانی باسە، بە هۆی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە، ٩٥ لەسەدی جەستەی نێگین ڕۆستەمی سووتاوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە لە ژێر چاودێری و چارەسەری پزیشکی دایە.