رۆژی یەکشەممە ١٩ی پووشپەر، ئاگر کەوتنەوەیەک لە دارستانەکانی شاری “سەردەشت” رویدا کە لە ئاکامدا کۆنتڕۆڵ کرا، بەڵام زیانی بە ٤ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو شارە گەیاندووە.هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوانەی دارستانەکەی کوردستان کەسانی دژە ژینگە و هەلپەرست و مۆرەکانی سەر بە ڕێژیمن. ساڵانە لە وەرزی گەرمادا لەلایەن کەسانی دژە ژینگە ئاگر بەردەدرێتە دارستانەکانی زاگرۆس. ئەگەرچی ئامارێکی ڕوون لە ئاگرکەوتنەوەکان لەبەردەستدانیە و هەتا ڕادەیەکیش هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان ئاشکرایە بەڵام کاربەدەستانی پێوەندیدار هەتا ئێستا هیچ هەوڵێکیان بۆ پێشگرتن لە ئاگرکەوتنەوەی ئەو دارستانانە ئەنجام نەداوە.
ساڵانە پانتایەکی زۆر لە دارستان و لەوەڕگەکانی پارێزگاکانی کوردستان ئاگریان تێبەر دەدرێت و بەرپرسانی ڕێژیم نە تەنیا هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە هەڵناگرن، بەڵکوو خۆیان دەستیان هەیە لەو ئاگرکەوتنەوانەدا.