
ئایدا شاکەرەمی، خوشکی نیکا شاکەرەمی، لە گیانبەختکردووانی شۆرشی ژینا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی “ئاسایشی ئەخلاقی” لە تاران دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، ئایدا شاکەرەمی، خوشکی نیکا شاکەرەمی، لە تاران و لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقەوە بەهۆی ئەوەی بە ڕەچاونەکردنی یاسای حیجاب نێوی دەبەن، دەستبەسەر کرا.
نەسرین شاکەرەمی، دایکی ئایدا شاکەرەمی، لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی خۆیدا ئەو هەواڵەی ڕاگەیاندووە و وتوویەتی کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە منداڵەکەی دەستبەسەرە و تا ئێستا ئازاد نەکراوە.
نیکا شاکەرەمی تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی لوڕستان و دانیشتووی تاران، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، دوای دەستبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی دوای ٩ ڕۆژ ناڕوونی چارەنووسی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە.