فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئه‌شكه‌نجه‌ی سێ تازەلاوی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیەوه
دوشەممە ۰۶-۰۴-۱۴۰۱   |  27-06-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی پووشپه‌ڕ، سێ تازەلاوی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان كه‌ دوو كه‌سیان ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و ئه‌وی تریشیان ١٨ ساڵ بوو، له‌كاتێكدا دیانه‌ویست له‌سنووری شاری “عاموودە”وه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ توركیە، له‌لایه‌ن هێزه‌ سنوورییه‌كانی توركیەوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، له‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسیه‌وه‌ ئه‌و سێ تازەلاوه‌ گه‌ڕێندراونەتەوە ڕۆژئاوا، به‌ڵام باری ته‌ندرووستیان باش نییه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ژێر چاوێری پزیشكیدان. چاودێری مافی مرۆڤی سووری له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای ساڵی٢٠٢٢وه‌ تا ئێستا، ١٢ دانیشتووی ناوچه‌ جیاجیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، له‌وانه‌ ٣ منداڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ سنوورییه‌كانی توركیەوه‌ كوژراون و زیاتر له‌ ٢٠ كه‌سی مه‌دەنیش كه‌ به‌شێكیان منداڵن به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی توركیەوە به‌سه‌ختی برینداركراون.