ئوسترالیا گەمارۆی خستە سەر چەندین ڕێکخراو و کاربەدەستی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی
یەکشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۱   |  11-12-2022
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی شەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لەزاری”پێنی یانگ” وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: کە دەوڵەتی ئوستراڵیا بەهۆی سەرکوتی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و پێشیلکردنی بەردەوامی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە گەمارۆی خستووەتە سەر ١٣ بەرپرس و دوو ڕێکخراوی “ڕێکخراوی بەسیج و پۆلیسی پاراستنی ئەخلاق”.
وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا هەروەها وتی کە وڵاتەکەی گەمارۆی خستووەتە سەر سێ کەس و کۆمپانیایەکی دیکەی ئێرانی بەهۆی دەور و نەقشیان لە هەناردنی دڕۆن بۆ ڕووسیە.