بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ بەفرانبار، هێزە ئاسمانییەکانی ئۆردۆن بۆ جاری سێهەم لەم مانگەدا هێرشیان کردە سەر حەشارگەی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە ناوخۆی سووریە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ئەرتەشی ئۆردۆن دوای زنجیرە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ دەیان گۆمانلێکراوی پێوەندیدار بە میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی کە قاچاخی چەک و تەقەمەنییان بۆ سنووری سووریە دەکرد، شەڕی خۆی لەگەڵ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بەو ڕژیمە چڕتر کردووەتەوە.
ئوردن و هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی، حیزبوڵڵا و میلیشیاکانی دیکەی لایەنگری کۆماری ئیسلامی بە بازرگانیکاری ماددە هۆشبەرەکان ناو دەبەن.
هەروەها کارناسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی ئەمریکایی و ئورووپایی پێیان وایە تۆڕی بازرگانیکردنی ماددە هۆشبەرەکان، باری دارایی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی لایەنگری حکومەتی سووریە دابین دەکات.
بەرپرسانی ئۆردۆن ئاماژە بەوە دەکەن کە دانوستانەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریە بۆ کەمکردنەوەی قاچاخ لەژێر چاوەدێریی ڕژیمی ئیسلامی بە هۆی ناکارامەیی حکوومەتی سووریە لە جێگیرکردنی نەزم لە ناوچەی باشووری ئەو وڵاتە، وەستاون.