بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندی پەیوەندییەکانی وەزارەتی تەندرووستیی ئێران، لەئێستادا ٧٧ شار لە دۆخی سوور، ١٧٩ شارستان لە دۆخی نارنجی، ١٨١ شار لە دۆخی زەرد و ١١ شار لە دۆخی ئاویی کۆرۆنا دان.
شارستانەکانی ئازەرشار(ئازەربایجانی شەرقی)، خۆی(ئازەربایجانی غەربی)، ئیسفەهان، کاشان(ئیسفەهان)، بووشێهر، تەنگستان، دەشتستانی، دەشتی، گەناوە(بووشێهر)، پەردیس، تاران، دەماوەند، رۆبات کەریم، ڕێی، شێمیرانات، فیروزکووه، قەرچەک، وەرامین(تاران)، شاری کورد(چوار مەحاڵ و بەختیاری)، بیرجەند، فێردۆوس(خوراسانی ڕەزەوی)، بەردەسکەن، بینالود، تۆربەت حەیدەریە، ڕەشتخار، سەبزەوار، مەشهەد(خواراسانی ڕەزەوی)، دامغان، گەمسار(سێمنان)، خونج، شیراز، گراش، مەمەسەنی،(فارس)، بوئین زەهرا، قەزوین(قەزوین)، قۆم(قۆم)، بانە، سەقز(کوردستان)، ڕەفسەنجان، زەرەند، کرمان، کوهبان(کرمان)، بەندەرگز، عەلی ئاباد(گوڵستان)، ئاستانە ئەشرەفیە، ڕوودبار، لاهیجان، لەنگروود، ماسال(گیلان)، خورەم ئاباد،(لۆرستان)، ئامۆل، جویبار، ڕامسەر، سەوادکوه، نێکا(مازەندەران)، ئەراک، تەفریش، خومەین، خەنداب، دلیجان، ساوە، شازەند(مەرکەزی)، بەستەک، بەندەر لێنگە، بەندەرعەباس، پارسیان، جاسک، قێشم، میناب(هۆرمۆزگان)، ئەبرکوه، ئەردەکان، بێهاباد، تەفت، خاتەم، مێهریز، مێیبۆد، یەزد(یەزد)، لە دۆخی سوور دان.
هەروەها بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستی، لە شەووڕۆژی ڕابردوودا ٣٦٩٠٨ کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون و ٥٧ کەسیش گیانیان لەدەست داوە. هەروەها لە دۆینێوە تا ئەمڕۆ ١٥ی مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٠، دوو هەزار و ٢٦٢ کەس خراونەتە ژێر چاوەدێریی پزیشکییەوە و کۆی گشتیی گیان بەختکردووانی ئەم نەخۆشییە گەیشتووەتە ١٣٢ هەزار و ٦٨١ کەس. دوو هەزار و ٨٥ کەس لە نەخۆشانی تووش بوو بە کۆویدی ١٩ لە بەشی چاوەدێریی تایبەتی نەخۆشخانەکاندا ڕاگیراون.