ئیبراهیم رەئیسی دەیهەوێ پاکانە بۆ خۆی بکات
یەکشەممە ۰۵-۰۴-۱۴۰۱   |  26-06-2022
“ئیبراهیم ڕەئیسی” لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی تێلێڤیزیۆنیدا پاکانە بۆ خۆی دەکات و “حەسەن ڕوحانی” سەرکۆماری پێشووی ئەو ڕێژیمە بە گەندەڵی و بەرپرسێکی نەشیاو لەقەڵەم دەدات و وتوویەتی :”خەڵک دەزانن دەوڵەتمان بە هەڵاوسانی ٦٠ لەسەدی وەرگرتووە و دەبا بابەتی ئابووری پێش ئێمە چارەسەر بکرایەت”.
ڕەئیسی لە درێژەی قسەکانی دا بۆ ئەوەی کەس گومان لە دروشمی “نەشەتەرگەریی ئابووری” خۆی نەکات، دەڵێت “: ئاسەواری بەرزبوونەوەی نرخەکانی ئێستا کورتماوەیە و چارەسەر دەکرێت. ئەگەر یارانە بۆ خەڵک تێکرێت پارەیەک نامێنیتەوە کە بمانهەوێت کەمیی بودجەی پێ چارەسەر بکەین”. ناوبراو هەروەها کوتی:” لەگەڵ مەجلیس قسەمان کردووە بۆ ئەوەیکە بەشێک لە بەرزکردنەوەی نرخەکان بۆ ساڵەکانی داهاتوو دابنێین”.