”ئیبراهیم ڕهئیسی” دوای گهڕانهوهی له ئامریکا، خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەری ئێرانی به ”بشێوی و ئاژاوەگێڕی” وەسف کرد و بە هەڕەشەوە وەتی کە بەتوندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکان بەڕووڕوو دەبینەوە.
ڕەئیسی، ئاخێزی جەماوەری خەلکی ئێرانی بۆ پیلانی دوژمنان گەڕاندووەتەوە و وەکوو ڕابردوو خەڵکی وەگیان هاتوو و مافخوراوی ئێرانی بە تێکدەر و ئاژاوەگێڕ ناو بردووە. پاسدار ئەحمەد وەحیدی” وەزیری ناوخۆی ڕژیمیش خۆپیشاندەنەکانی خەڵکی ئێران و کوردستانی بە هەوڵی دژمنان ناو بردووە و هەڕەشەی سەرکوتی کردووە.
ماوەی چەندین ڕۆژە کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەی دەنگی خەڵکی خرۆشاو کپ بکات، ئینتێرنێتی لە خەڵک پچڕاندووە.
وەزیری ناوخۆی ڕژیم پچڕانی ئینتەرنێت و فیلتێرکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی پشتڕاست کردووەتەوە و ئیدیعای کردووە : “سنووردارکردنی ئینتێرنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەمنییەت و کاتییە”.
چەخماخەی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە ڕۆژی ٢٦ی خەرمانان دوای ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی “ژینا ئەمینی” کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانی لەدەستدا، سەری هەڵدا و بەخێرایی لە زۆربەی شارەکانی کورستان و ئێراندا تەشەنەی کرد کە هەتا ئێستاش هەر بەردەوامە.
شایانی باسە کە تا ئێستا لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا لانیکەم ٥٠ کەس گیانیان بەختکردووە، چالاکوانانی مافی مرۆڤ جەخت لەوە دەکەنەوە کە ژمارەی ڕاستەقینەی کوژراو و بریندار و دەستگیرکراوەکان زۆر زیاتر لەو ژمارانەیە.