ئیسرائیل بنكەكانی حەماسی بە چڕی بۆردوومانكرد
هەینی ۰۲-۰۲-۱۴۰۱   |  22-04-2022
سوپای ئیسرائیل بە چڕی چەند بنكە و مۆڵگەیەكی حەماسی ئیسلامی لە غەزە بۆردوومانكرد. سووپای ئیسرائیل رایگەیاند شەوی رابردوو بە چڕی چەند بنكە و مۆڵگەیەكی گرووپی حەماسی ئیسلامی لە غەزە بۆردوومانكرد، كە ژێر زەمینی بەرهەمهێنانی مووشەك بوون .سووپای ئیسرائیل راشیگەیاند هەموو كردەوە تێرۆریستییەكان لە غەزە، حەماس لیی بەرپرسیارە كە وەك گرووپێكی تیرۆرستی لەلایەن ناسێندراوە لەلایەن ئەم دەوڵەتەوە. ئەم هێرشەی سووپای ئیسرائیل، دوای هێرشی مووشەكی حەماس بوو بۆ سەر ئامانجەکاری ئیسرائیل.
ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی پەرەسەندنەكانی نێو شاری قودسە، لەنێوان عەرەب و مسوڵمانەكان لەگەڵ هێزە ئاسایشییەكانی ئیسرائیل.