دوای سێ ڕۆژ شەڕی نێـوان ئیـسـرائیـل و گــــرووپی “جیـھـادی ئیـسـلامی” لە کەرتی “غەزە”، ، “یـائیـر لاپیـد”
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل ئێوارەی ڕۆژی یەکشەمـمە ١٦ی گەلاوێژ ڕایگەیانـدووە؛ کە ئیسرائیل ئـامـانـجەکانی
خۆی لەو ھێرشــانەدا پێکاوە. “یائیر لاپید” لە سەردانەکەی خۆی بۆ نــاوچە ســنوورییەکانی ئیسرائیل لە نــزیکی
کەرتی “غەزە” و دانیشتن لەگەڵ شــارەدارانی شــارۆچکەکانی ئەو نــاوچەیە وتــوویەتی کە ئیسرائیل بە قۆنــاخی
کۆتایی لە ھێرشەکانی خۆی گەیشتووە.
ئیـسـرائیـل بە نێـوبــــژیـوانیی دەوڵەتی “میـسـر” ھێـرشەکـانی خۆی بۆ سەر”غەزە” لە کـاتــــژمێـری ٢٠ی ئێـوارەی
ڕۆژی یەکشەمــمەوە ڕاگــرتــووە .ئیسرائیل لەو ھێرشەدا کە ئەنــجامی دابــوو، ڕایگەیانــدبــوو کە ئــامــانجی ئەوان
گــــرووپی”جیـھـادی ئیـسـلامـی” یە کە گــــرووپێکی سەر بە ڕێـژیـمی کۆمــــاری ئیـسـلامییە و لەوان فەرمــــان
وەردەگرێت.