ئیعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی عادڵ ئابادی شیراز
پێنجشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۰   |  17-02-2022
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵنێری هێرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان دوو زیندانی لە زیندانی ناوەندی عادڵ ئابادی شیراز کە پێشتر لەلایەن مەرجەعی قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی قەتڵ سزای ئیعدامیان بەسەردا سەپابوو، ئیعدام کران.
ناسنامەی یەکێک لە ئیعدام کراوەکان ”موختار وەلی زادە” راگەیەندراوە، و ناسنامەی ئەوەی دیکە کە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تاوانی قەتڵ مەحکووم کرابوو هێشتا روون نەکراوەتەوە.
شایانی باسە هەتا ئێستا ئیعدام کردنی ئەو دوو هاوڵاتییە لە لایەن میدیا ناوخۆییەکانی ڕژیمەوە بڵاونەکراوەتەوە.