فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئیلام؛ بەندراوێک بەخاتری بێبەریکرانی لە خزمەتگوزاریی پزیشکی گیانی لەدەست دا
شەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۰   |  12-02-2022

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ڕۆژی هەینی ٢٢ی ڕێبەندان “ئیبراهیم جەوهەری”، هاووڵاتیی ٥٥ ساڵەی خەڵکی ئیلام کە لە نزیکەی سێ ساڵ لەمەبەرەوە بە هۆی دەستکورتی و نەبوونی توانای پێدانی مارەیی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام زیندانی کرابوو، بەخاتری تێکچوونی دۆخی تەندروستی لە بەندی سڵامەتەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی زیندان کراوە. بەڵام سەرەڕای ناجێگیربوونی دۆخەکەی، بەرپرسانی نەخۆشخانە ئامادە نەبوون بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان و دوای دوو کاتژمێر گەڕاندوویانەتەوە ناو بەندەکە.
ئەم بەندراوە کە نەخۆشیی چەوریی خوێنی بووە دوای کاتژمێرێک دۆخی تێک چووەتەوە و لە کاتی گواستنەوەدا بۆ نەخۆشخانەکەی زیندان گیانی لەدەست داوە.
پێشتریش لە ڕێکەوتی ١٠ی سەرماوەزدا بەندراوێکی دیکە بە ناوی “ڕوحوڵڵا مەلێکی” دوای ئەوەی هەوڵی خۆکوشتنی دابوو و لە حاڵێکدا کە مانی لە خواردن گرتبوو، لەبەر کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندان لەئاست دۆخی تەندرووستیی ناوبراو، گیانی لەدەست دابوو.