بەپێی پێوەری ” “NEET لاوانی ١٥ هەتا ٢٤ ساڵە لە ئێران و کوردستاندا نە فێر دەکرێن-نە کار دەکەن، ئەو ڕێژەیە ٧٧ لەسەدە.
ناوەندی ئاماری ئێران بڵاوی کردووەتەوە ئەو ڕێژەیە ٢٩ لەسەدە.
“NEET” بڵاوی کردووەتەوە ئەو قەیرانە وەک “بۆمبی کاتژمێری بە هەند وەربگرن”.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کار، ڕێژەی “NEET”ـەکان لە ئیراندا پێشتر لە دەوروبەری ٣٠ لەسەد بووە بەڵام لە ماوەی ساڵانی ٩٧ تا ٩٩دا گەیشتووەتە ٧٠ تا ٧٧ لەسەد.
بەپێی پێوەری “NEET” ئێران پلەی یەکەمی لە جیهاندا هەیە.کۆمەڵناسان باس لەوە دەکەن ڕێژەی زۆری “NEET”ـەکان لە داهاتوودا کۆمەڵگەی ئێران دەهەژێنێت.”NEET” باس لە بارودۆخی لاوەکان لە تەمەنی ١٥ تا ١٧ ساڵە داکات کە نە دەخوێنن و نە لە حاڵی کار و کاسبی و فێربوون دان.
بەپێی ئەو پێوەرە لە ساڵی ١٣٩٩دا لە ١٠ ملیۆن و٥٠٠ هەزار لاوی تەمەن ١٥ بۆ ٢٤ ساڵە زیاتر لە ٨ ملیۆن لاو نە دەخوێنن و نە لە حاڵی کار و کاسبی و فێربوون دان.