ڕۆژی ١ی خاکەلێوە کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ”شادی”، بڵاوکراوەی کاناڵی ڕێگەچارەکانی “گەشەی بەردەوام” سەر بە دامەزراوەی ”گالوپ”، لیستێکی لە ڕێژەی شادی و خۆشحاڵی لە وڵاتانی جیهان بڵاو کردەوە کە لەو لیستەدا ئێران لە پلەی ١١٠دا جێی گرتووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە کە ڕێژەی شادی و خۆشحاڵی خەڵکی وڵاتانی جوراوجۆر لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٢٠ هەتا ٢٠٢٢ی تاوتوێ کردووە، وڵاتی فینلاند بۆ شەشەمین ساڵ لەسەریەک وەکوو شادترین وڵاتی جیهان ناسێندرا.
ئەو دامەزراوەیە لە لێکۆڵینەوەکانی خۆیدا، بەپێی پێوەرەکانی ”هیوا بە ژیان، سەرانەی بەرهەمهێنانی ناپاڵێوراوی نێوخۆیی، پشتیوانییە کۆمەڵایەتییەکان، ڕێژەی گەندەڵیی کەم، لێبووردەیی و پشتیوانیی خەڵک لە یەکتر و ئازادی لە بڕیارەکانی ژیان”، ڕێژەی شادبوونی خەڵکی وڵاتانی جیهان پلەبندی دەکات.
لەو ڕێزبەندیەدا دوای فینلاند، دانمارک و ئیسلەند و ئیسرائیل وەکوو شادترین وڵاتانی جیهان ناسێندراون.
هەروەها لەو ڕێزبەندیەدا ئەفغانستان، لوبنان و سیرلئون وەکوو خەمبارترین وڵاتانی جیهان ناسێندراون.