فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێران لە پلەی ١٦٩ی ئازادیی ئابووری لە جیهاندا جێی گرت
سێشەممە ۰۶-۰۴-۱۴۰۲   |  27-06-2023

لە نوێترین پلەبەندیی وڵاتان لە بواری ئازادیی ئابووری لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی، ئێران لە پلەی ١٦٩دا جێی گرتووە کە بە کەمترین پلە دێتە ئەژمار.بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ”دامەزراوەی هێریتیج”، ئیمتیازی وڵاتی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە بواری ئازادیی ئابووری، ٤٢.٢ بەراورد کراوە، بەو پێیە لە ئاستی جیهاندا لە پلەی ١٦٩دا جێی گرتووە و لەنێوان ١٤ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریقا پلەی ١٤ی بەدەست هێناوە.بەپێی ڕاپۆرتی ئەو دامەزراوەیە، چەند هۆکاری وەکوو دەستێوەردانی دەوڵەت لە کاروباری ئابووری و گەندەڵی و پێشێلکردنی یاسا بووەتە هۆی ئەوەیکە ئازادیی ئابووری لە ئێران بگاتە خوارترین پلە.هەروەها “ئابووریی ئیجباری و  نەوت مێحوەر” لەگەڵ تەسککردنەوەی فەزای چالاکییەکان بۆ کەرتی تایبەت هۆکارهایەکن کە وەک هۆکاری کاریگەر لە پێوەرەکانی ئازادیی ئابووریدا باس کراون.لە ڕاپۆرتەکەدا بارودۆخی ئازادیی ئابووری لە سەردەمی ئیبراهیم ڕەئیسی بە خراپترین ئاست لە سەردەمەکانی پێشوو وەسف کراوە.لە بەشێکی ئەم ڕاپۆرتەدا کە بارودۆخی کەرتی تایبەت شی دەکاتەوە، چاوەدێریی لەڕادەبەدەری ڕژیم  و دەستێوەردان لە کەرتی تایبەت، ڕێسا ئاڵۆزەکانی دامەزراندن وەک هۆکاری دابەزینی پلەی ئێران باس کراوە. دابەزینی بەهای دراو، هەڵاوسانی بەردەوام لە سەرووی ٤٠ لەسەد لە ساڵانی ڕابردوودا و سنووردارکردنی دارایی و بانکیش خاڵێکن کە لە ڕاپۆرتی پێوەرەکانی ئازادیی ئابووریی ئێراندا ئاماژەیان پێ کراوە.بەگشتی پێوەرەکانی ئەم هەڵسەنگاندنە چەند پێوەرێک لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە: “ئازادی بۆ خاوەندارێتی مڵک، یاسا و ڕێوشوێنی دادپەروەرانە لە بواری ئابووری، ڕوونکاری لە پێکهاتەی حکوومەت، ماڵیات، ڕادەی تێوەگلانی حکوومەت لە خەرجییەکانی وڵات، تێچووی حکوومەت بۆ خۆشگوزەرانیی خەڵک، ئازادی لە تۆمارکردن و بەڕێوەبردنی شیرکەتەکان، یاسای پشتیوانی لە کرێکاران، ئازادیی گەڕانی پارە لە کۆمەڵگەدا، ئازادی لە بازاڕی بورس و وەبەرهێنان”