سەرەتانی مەمک، قۆڵۆن، سییەکان، پرۆستات و مەعیدە زیاتر لە سەرەتانەکانی دیکە لە ئێراندا هەیە.
داتابەیسی کراوەی ئێران لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا بە پشتبەستن بە دوایین لێکۆڵینەوە و داتای ئاماری ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرەتانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕایگەیاند کە ئێران ساڵانە زیاتر لە ١٣٧ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە سەرەتان و نزیکەی ١١٩ هەزار حاڵەتی مردن بەهۆی سەرەتانی تۆمارکردووە، کە دوای تورکیە و عەرەبستانی سعوودی زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بەم نەخۆشییە لە نێو وڵاتانی ناوچەکەدایە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ژمارەی تووشبووانی سەرەتان لە ئێران لە ساڵدا نزیک بە ١٥٠ هەزار کەسە.
ئەم ئامارانە لە حاڵێکدایە کە دەرمانەکانی سەرەتان لە ئێراندا دەگمەنە.