ئێعدامی بەندکراوێکی دیکە لە زیندانی ناوەندی هەمەدان
هەینی ۲۰-۰۵-۱۴۰۲   |  11-08-2023
بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی گەلاوێژ، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “ئەفشین ڕەحیمیهیدایەت”، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری کەنگەڤەر، لە زیندانی ناوەندیی شاری هەمەدان جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراوە و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ڕابردووش دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی “مەنووچێهر خەزایی”، خەڵکی شاری کەنگەڤەر و “ئەحەد هاشمی”، خەڵکی شاری هەرسین، هەردووکیان لە دوو کاتی جیاجیادا لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان، بە هەمان تۆمەت سزاکەیان بەکردەوە دەرهاتبوو.