ئێعدامی بەندکراوێکی دیکە لە زیندانی ناوەندی کەرەج
پێنجشەممە ۲۷-۰۲-۱۴۰۳   |  16-05-2024
سەرلە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گوڵان، حوکمی ئێعدامی “ڕەزا جەعفەری” ٣٢ ساڵ تەمەن و خەڵکی قرچەکی وەرامین، لە زیندانی ناوەندی کەرەج بەکردەوە دەرهات.
شایانی باسە، ناوبراو سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوەبە ئێعدام مەحکووم کرابوو. جێگای ئاماژەیە، هاوکات لەگەڵ ئێعدامی ڕەزا جەعفەری، چوار بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی “خەسەرو بەشارەت، محەممەدکەریم فازڵی، سیرووس حیات بینی، و محەممەدڕەزا ڕەحیم پوور” لەم زیندانە ئێعدام کراون.