فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
دوشەممە ۰۲-۰۴-۱۴۰۴   |  23-06-2025

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “محەممەدئەمین مەهدەوی شایستە” بەندكراوی سیاسیی تەمەن ٢٧ ساڵ، لە زیندانی قزڵحیساری كەرەج جێبجێ كرا.
جێگای ئاماژەیە، حوکمی ئێعدامی محەممەدئەمین مەهدەوی شایستە، ئەمساڵ لە لایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵا پشتڕاست كرابوویەوە. شایانی باسە، ئەم بەندكراوە سیاسییە لە ژێر ئەشكەنجەی دەروونی و جەستەیی و گوشار و هەڕەشەی هێزە ئەمنییەكان بەمەبەستی وەرگرتنی تۆمەتی سەپێندراو ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ دژی خۆی كرابوو. محەممەدئەمین مەهدەوی شایستە لە ماوەی دەستبەسەركرانەكەی لە سەرەتاییترین مافەكانی خۆی وەكوو مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراو و مافەكانی دیكەی بێبەش بوو.