فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێکی لاو لە زیندانی ناوەندیی مەلایەر
پێنجشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۴   |  15-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “محەممەدڕەزا سەبزی” لاوی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵكی شاری عەلیاوای مەلایەر لە پارێزگای هەمەدان، لە زیندانی ناوەندیی مەلایەر جێبەجێ كرا.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، حوکمی ئێعدامی ئەم بەندكراوە لە  كاتێكدا لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا جێبەجێ كراوە كە ناوبراو، چوار ساڵ لەمەوبەر لە تەمەنی ١٦ ساڵی، لەتێكەڵچوونێكی نەخوازیار یەكێك لە هاوڕێكانی خۆی بەناوی “ڕەزا”ی كوشتووە و لە لایەن دەزگای دادوەری ڕژیمەوە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. بە پشت بەستن بە ئامارە تۆمار کراوەکان، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ حوکمی ئێعدامی، لانیكەم پێنج منداڵی تاوانبار لە شارە جیاوازەكانی ئێران لەوانە میاندواو، شیراز، كرماشان، زاهیدان و یەزد جێبەجێ كراوە. ئەم پێنج بەندكراوە لە كاتی ئەنجامدانی تاوانەكان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە و حوکمەكەیان جێبەجێ كراوە.