ئێعدامی بەندکراوێکی ژن لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان
چوارشەممە ۱۴-۰۹-۱۴۰۳   |  04-12-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەر لەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی ژنێک بە ناوی “فەرخۆندە ئەڵڵامۆرادی” تەمەن ٥٠ ساڵ، لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان جێبەجێ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرخۆندە ئەڵڵامورادی پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.