فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێکی ژن لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
شەممە ۱۳-۰۲-۱۴۰۴   |  03-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی ژن بە ناوی “ساغەر” خەڵکی شاری کەرەج، لە زیندانی قزڵحیسار بەکردەوە دەرهاتووە.
شایانی باسە، ناوبراو وێڕای کەسێکی دیکە بە ناوی “فەرید”، لە شەش ساڵ لەمەوبەرەوە بە تاوانی “کوشتنی هاوژینەکەی” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادپەروەری ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. جێگای ئاماژەیە، فەرید کە لەم پەروەندەیەدا تاوانبار ناسرابوو، بەدوای چوار سال و وەرگرتنی ڕەزامەندی لە بنەماڵەی کوژراوەکە، لە زیندان ڕزگاری ببوو.