فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێکی ژن لە زیندانی ناوەندی کەرەج
پێنجشەممە ۱۳-۰۲-۱۴۰۳   |  02-05-2024

سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گوڵان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی ژن بە ناوی “سورەیا محەممەدی” خەڵکی پاکدەشتی لە زیندانی ناوەندی کەرەج بەکردەوە دەرهات.
ئێعدامی ئەم بەندکراوە لەحاڵێکدایە کە هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕاپۆرتی ئێعدامی ناوبراو لە لایەن میدیاکانی حکوومەت بەتایبەت ڕاگەیەنەرەکانی نزیک لە دادوەری ڕژیم بڵاونەکراوەتەوە. شایانی باسە، سورەیا محەممەدی دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.