فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێکی ژن لە زیندانی ناوەندیی ئیسفەهان
هەینی ۲۴-۱۲-۱۴۰۳   |  14-03-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەشەممە، حوکمی ئێعدامی “نەسرین بارانی” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی ئیسفەهان لە زیندانی ناوەندیی ئەوشارە جێبەجێ کراوە.
ئەم بەندکراوە چوار ساڵ لەمەوبەر، بە تۆمەتی “کوشتنی هاوژینە پێشووەکەی” دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نەسرین بارانی پاش شەش ساڵ ژیانی هاوبەش لە هاوژینی یەکەمی جیا ببووە و لەگەڵ کەسێکی دیکە هاوسەرگیری کردبوو.