ئێعدامی بەندکراوێکی ژن لە زیندانی ناوەندیی دامغان
دوشەممە ۰۵-۰۳-۱۴۰۴   |  26-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی ژنێک بە ناوی “ستارە تاهیرلوو”، لە زیندانی ناوەندیی دامغان جێبەجێ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ستارە تاهیرلوو سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” و “گواستنەوەی مەواد” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە سەرتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا، لانیکەم ١٦ ژن لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێعدام کراون.