فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم
یەکشەممە ۰۱-۰۴-۱۴۰۴   |  22-06-2025

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بەناوی “مەجید مۆسەیبی” بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل، ئێعدام کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەسەڵاتی داوەری ڕژیم ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لەگەڵ کەسێک بە ناوی “دەیڤید” لە دەستوپێوەندەکانی موساد لە یەکێک لە وڵاتانی کەنداوی فارس، پەیوەندی هەبووە و بە شێوەی حەفتانە، ڕاپۆرتی چالاکییەکانی دەنارد بۆی. ئێعدامی ئەم بەندکراوە لە حاڵێکدایە کە هیچ ئاماژەیەک بە شوێنی لەسێدارەدانی نەکراوە.