ئێعدامی بەندکراوێک له زیندانی مەنوجان
سێشەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۴   |  03-06-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی جۆزردانی ١٤٠٤، بەندکراوێک بە ناوی “مەجید بێهزادی” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “میاندەران”ی سەربە شارستانی زهکلوت، لە زیندانی مەنوجان ئێعدام کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مەجید بێهزادی ساڵ و نیوێک لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە شارستانی مەنوجان دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەمشارە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.