فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لەبەر چاوی خەڵک لە هەمەدان
سێشەممە ۲۲-۰۸-۱۴۰۳   |  12-11-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ٦ی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی هەمەدان بە ناوی “محەممەدعەلی سڵامەت”، لە باغی بەهەشتی ئەو شارە و لە پێش چاوی خەڵک جێبەجێ کرا.
محەممەد عەلی سڵامەت کە بە ناوی “عەلی سڵامەت” ناسراوە، نزیکەی ١٨ مانگ لەمەوبەر دەستبەسەر کرابوو. لە دوای دەستبەسەرکرانی عەلی سڵامەت نزیکەی ٢٠٠ پەروەندەی دەستدرێژی بۆ سەر ژنان دژ بە ناوبراو کراوە و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی “دەستدرێژیی سێکسی” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.