ئێعدامی بەندکراوێک لەبەر چاوی خەڵک لە دولفان
چوارشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۴   |  28-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندكراوێك بە ناوی “سەجاد پیری” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵكی دولفان سەر بە پارێزگای لۆڕستان، لە پێش چاوی خەڵک جێبەجێ كرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەجاد پیری ٤ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “دزی چەكداری” كە بووە هۆی كوشتن، دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیمەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.