ئێعدامی بەندکراوێک لە زندانی ناوەندیی میاندواو
سێشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۳   |  10-09-2024
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەرمانان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “سولەیمان قەهرەمانی” خەڵكی سایین قەڵا لە زیندانی میاندواو جێبەجێ کرا.بە هەژمارکردنی ئەم بەندکراوە، ڕێژەی لەسێدارەدراوانی ئەم ڕۆژەی زیندانی میاندواو گەیشتە دوو کەس.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە ٥ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو. هەر لەم پێوەندەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەرمانان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “فەیزوڵڵا حسێن پوور” خەڵکی سایین قەڵا و دانیشتووی شاری بۆکان، لە زیندانی میاندواو جێبەجێ کرا.