ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانیی ناوەندیی کرماشان
پێنجشەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۳   |  26-09-2024
لەسەر بڕیاری دەسەڵاتیی دادوەری ڕژیم، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی کرماشان، جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی “جەهان بەخش مەحموودی” خەڵکی شارستانی بێستوون کە دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان بەکردەوە دەرهات.