فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ئەلیگودەرز
شەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۳   |  15-02-2025

سەرلە بەیانیی ڕۆی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “یۆنس خەیروڵڵاپوور” تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی جوڵفای سەر بە شاری تەورێز، لە زیندانی ئەلیگودەرز بە کردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆئمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.